بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام مەسعوود میریان ڕایگەیاند: شەوی یەکشەممە ١١ی خەرمانان هاوکات لەگەڵ شەوی کۆچی دوایی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام(سخ)، پاش خوێندنی نوێژی شێوان و خەوتنان، بەرنامەی "ڕەحمەتوللعالەمین" بە خوێندنەوەی بەکۆمەڵی سوورەی محەمەد(سخ) و خێرات کردن بە پێشگای پیرۆزی حەزرەتی ڕەسووڵی ئەکرەم(سخ) بەڕیوە دەچێت.
ڕاشیگەیاند: پەنابردنە بەر قورئانی کەریم وەک میراتی پێغەمبەری و تەوەری یەکگرتوویی، پەرەدان بە هاوخوێندنەوەی قورئان لە مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکان و پەرەدان بە نەریتی جوانی بەخشینی خێراتی خوێندنەوەی قورئان، لە ئامانجەکانی بەڕیوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمەیە.
Your Comment